جۆن کوینسی ئادەمز
جۆن کوینسی ئادەمز | |
---|---|
John Quincy Adams | |
لەدایکبوون | John Quincy Adams ١١ی تەممووزی ١٧٦٧ Braintree |
مەرگ | ٢٣ی شوباتی ١٨٤٨ (٨٠ ساڵ ژیاوە) United States Capitol |
گۆڕ | United First Parish Church |
زانکۆ |
|
پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر، دیپلۆمات، کەسایەتی دەوڵەت، diarist، نووسەر |
شوێنکار | |
حیزب | Whig Party |
ھاوسەر | Louisa Adams |
مناڵ | George Washington Adams، John Adams II، Charles Francis Adams, Sr.، Louisa Catherine Adams |
باوان |
|
خێزان | Abigail Adams Smith، Susanna Adams، Charles Adams، Thomas Boylston Adams |
خانەدان | Adams family |
خەڵاتەکان | |
واژوو | |
پلە | سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان (١٨٢٥–١٨٢٩)، سکرتێری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (١٨١٧–١٨٢٥)، United States Ambassador to the United Kingdom (١٨١٤–١٨١٧)، United States ambassador to the Russian Empire، United States Ambassador to Germany، United States Ambassador to the Netherlands، United States senator (١٨٠٣–١٨٠٥)، United States senator (١٨٠٥–١٨٠٧)، United States senator (١٨٠٧–١٨٠٨)، President-elect of the United States (١٨٢٥–١٨٢٥)، member of the State Senate of Massachusetts، member of the United States House of Representatives (١٨٣١–١٨٣٣)، member of the United States House of Representatives (١٨٣٣–١٨٣٥)، member of the United States House of Representatives (١٨٣٥–١٨٣٧)، member of the United States House of Representatives (١٨٣٧–١٨٣٩)، member of the United States House of Representatives (١٨٣٩–١٨٤١)، member of the United States House of Representatives (١٨٤١–١٨٤٣)، member of the United States House of Representatives (١٨٤٣–١٨٤٥)، member of the United States House of Representatives (١٨٤٥–١٨٤٧)، member of the United States House of Representatives (١٨٤٧–١٨٤٨) |
جۆن کوینسی ئادەمز (بە ئینگلیزی: John Quincy Adams) (لەدایکبووی ١١ی تەممووزی ١٧٦٧ – مردووی ٢٣ی شوباتی ١٨٤٨) شەشەمین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە لە نێوان سالەکانی ١٨٢٥ تاکو ١٨٢٩ سەرۆککۆماری ئەمریکا بوو.
ژیاننامە
[دەستکاری]جۆن کوینسی ئادەمز یەکەمین سەرۆککۆماری ئەمریکایە کە خوی کوری یەکێک لە سەرۆکەکانی کۆماری پێشووی ئھمریکا بوو. ئەو لە ھەموو لایەکەوە وەکو باوکی خوی جۆن ئادەمز دووەمین سەرۆککۆماری ئەمریکا بوو. جۆن کوینسی ئادەمز لە سالی ١٧٦٧ لە برینتری ماساجوست لە دایک بووە. لە مندالی دا شایەتی شەرکانی سەربەخوی ئەمریکا بوو، لە ئەورووپا وەک سکرتێری باوکی کە باڵیوزی ئەمریکا بوو کار دەکرد و ئەم ئەزموونە وای لە کوینسی کرد کە ئەو ببێتە زمانناسێکی شارەزا و نووسەرێکی بە توانا. کوینسی لە کولێژی ھاروارد لە بەشی ماف خوێندووە. لە تەمەنی ٢٦ سالی دا بەرەو ھولەندا چوو و لەوێ وەک کاردارێکی ئەمریکا کار کرد، دواتر پلەکەی بەرز بوو و بوو بە باڵیوزی بەڕلین. لە سالی ١٨٠٢ بوو بە نوێنەری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا. شەش سال دواتر سەرۆک مادیسون، کوینس ئادەمز وەک نوینەری ئەمریکا بەرەو ڕووسیا ڕەوانە کرد. لە سەردەمی سەرۆکایەتی مۆنروی، جۆن کوینسی ئادەمز وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کار کرد و لەوانەیە ئەو یەکێک لە گەورەترین وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا بێت لە مێژووی ئەمریکا دا. لە سەردەمی خزمەت کردن لە وەزارەتی دەرەوە دا، بە ھاوکاری بەریتانیا کار کرد بوو داگیرکردنی ناوچەیەکی ھاوبەش و لە ڕێکخستنی پڕەنسیپی مۆنروی ھاوکاری سەڕۆک مۆنروی کرد. لە سەردەمی وەزارەتی کوینسی ئادەمز، ئیسپانیا ویلایەتی فلوریدا بوو ئەمریکا بەجێھشت. جۆن کوینسی ئادەمز وەک وەزیری دەرەوە وڵات، بەپێی ڕێسای سیاسەتی سەرەتایچەرخی نوزدەھەم، بە میراتگری سەرۆککۆماری ھەژمار دەکرا، بەڵام شێوازی کۆنی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بەرەو گۆڕان دەچوو.
سەرۆککۆماری ١٨٢٥ ١٨٢٩
[دەستکاری]لە ناو تاکە حزبی ئەمریکا لەو سەردەمە دا دابەش بوونێک دروست دەبوو و ھەر گرووپێک کاندیدێک بوو سەرۆککۆماری ھەبوو. جۆن کوینسی ئادەمز کاندیدی باکوورییەکان لە ھەلبژاردنە تایبەت و گشتییەکاندا لە دوای ئەندرێو جاکسون دەھات، بەڵام زیاتر لە ھێنری کلی و ویلیام کرافورد دەنگ بە دەست ھێنا. لەبەر ئەوەی کە ھیچ کاندیدێک زورینەی دەنگەکانی بەدەست نەھێنابوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێویست بوو کە لە نێوان سێ کاندیدەکە ئەو کەسەی کە زورترین دەنگەکان بەدەست ھێنایە، بوو سەرۆکایەتی ئەمریکا ھەڵبژێرن و بەم شێوەیە جۆن کوینسی ئادەمز بوو بە شەشەمین سەرۆککۆماری ئەمریکا. لەو سەردەمەدا ژمارەی دانیشتووانی ئەمریکا ١٢ ملیون و ٨٦٦ ھزار و ٢٠ کەس بوو. جۆن کوینسی ئادەمز، ھێنری کلی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دامەزراند. ئەندرێو جاکسونی شکست خواردوو لە ھەڵبژاردن دا و لایەنگرەکانی وا دیار کردن کە لە ھەڵبژاردن دا سیاسەتی گرتن و تەماح کردنی سیاسی لەلایەن کوینسی ئادەمز بەکارھێنڕاوە، و ھەر بە زوو دەست بە پروپاگندە بوو ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی سەرۆککۆماری کردن. ئادەمز ھەرچەند کە دەزانی لە ناو کونگرە دا ڕووبەروی دوژمنان و ناکوکییەکان دەبێت، لە یەکەمین وتاری سالانەی دا باسی بەرنامە تایبەتە نیشتمانییەکانی کە لە ناو مێشکی دابوو کرد. ئەو پیلانێک بوو پێکەوەبەستنی بەشەکانی جیاوازی دەولەتی فیدرال بە ڕێگای کەنال و ئوتوبانەکان پێشکێش کرد. ھەروەھا ئەو لە ئەمریکا خواست کە بە ڕێگای دامەزراندنی زانکۆیەکی ئەھلی، پشتیوانیی دارایی لە پروژە زانستییەکان و دامەزراندنی بنکەیەک بوو پێش بردنی ھونەر و زانستە سەرەتایییەکان بکات. ڕەخنەگرانی ئادەمز وا دادەنان کە کردەوەکانی ئادەمز سنووری دەستووری وڵات بەزاندووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ژن
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆن کوینسی ئادەمز تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using Lang-xx templates
- لەدایکبووانی ١٧٦٧
- مردووانی ١٨٤٨
- سەرۆک کۆمارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان
- وەزیرانی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان
- سەرۆک کۆمارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەدەی ١٩یەم
- باڵیۆزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ھۆڵەندا
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- ئەندامانی ئەکادێمیای ئەمریکیی ھونەر و زانست